هەڵمەتی یەک هەفتەیی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی راگەیەندرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i372753-هەڵمەتی_یەک_هەفتەیی_بەرەنگاربونەوەی_گەندەڵی_راگەیەندرا
لە شارى هەولێر هەڵمەتێکى یەک هەفتەیى بەرەنگاربونەوەى گەندەڵى راگەیەنراو بە پێى ئامارێکیش (495) کەیسى گەندەڵى لە قۆناغى لێکۆڵینەوەدان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 01, 2019 12:34 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی یەک هەفتەیی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی راگەیەندرا

لە شارى هەولێر هەڵمەتێکى یەک هەفتەیى بەرەنگاربونەوەى گەندەڵى راگەیەنراو بە پێى ئامارێکیش (495) کەیسى گەندەڵى لە قۆناغى لێکۆڵینەوەدان.

به پیی راپورتی (سبەى):ئەمڕۆ یەکشەممە لە شارى هەولێر، دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان لە رێگەی چەند چالاکیەکەوە هەڵمەتێکى یەک هەفتەیى بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دەستپێکرد و لە مەراسیمەکەدا فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: هەڵمەتی بەرەنگاربونەوی گەندەلی کە دەستەی دەسپاکی ئەنجامى دەدات تەواوکەری سیاسەتی  کابینەی نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستانە کە دژ بە گەندەڵى رێبەرایەتی دەکات.باسی لەوەشکرد، پرۆسەی چاکسازی و روبەروبونەوەى گەندەڵى دەستیپێکردوە و کارەکانیش بەردەوامن و ئەنجامى هەوڵەکانیش لە ماوەى داهاتودا دەردەکەون.بەپێی بەرنامەی دەستەی دەستپاکی هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی گەندەلی لە سەرانسەری کوردستان بەرێوە دەچێت، کە  هاوڵاتیانی لێ هۆشیار دەکرێتەوەو ئەمرۆش لە مەراسیمی راگەیاندنی هەڵمەکە لە هەولێر شانۆگەری و پیشانگای فۆتۆگرافی و بلاوکردنەوەی ڕێنماییەکان بەڕێوەچون.هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە عێراقی فیدراڵ ساڵانە لەناو راپۆرتەکانی تایبەت بە پرسی گەندەڵی دەکەوێتە ریزبەندى پیشەوە ناوچە گەندەڵە مەترسیدارەکان، بەپێى راپۆرتی ساڵی (2018)ی رێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ریزبەندی (12) هەمینی وڵاتە هەرە گەندەڵەکاندابون لەسەر ئاستی جیهان، لەلایەکی دیکەوە و بەپێى راپۆرتی ساڵی (2018)ی دەستەی دەسپاکی هەرێم، بەهای خەمڵێندراو بە گەندەڵی لە هەرێمی کوردستاندا بڕەکەی (275) ملیار و (720) ملیۆن دینار بوە، لەو بڕە پارەیەش تەنها پێنج ملیار و (381) ملیۆن دینار گەڕێندراوەتەوە.