سەرۆکی ھەرێم و باڵیۆزی نیووزیلاند جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان دەکەنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i373680-سەرۆکی_ھەرێم_و_باڵیۆزی_نیووزیلاند_جەخت_لە_پتەوکردنی_پەیوەندییەکان_دەکەنەوە
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزى تازەى نیووزیلاند لە عێراق خاتوو «ترێدن دۆبسۆن» کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2019 15:01 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ھەرێم و باڵیۆزی نیووزیلاند جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان دەکەنەوە

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزى تازەى نیووزیلاند لە عێراق خاتوو «ترێدن دۆبسۆن» کرد.

لە دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى لە خاتوو «ترێدن» کرد وەکوو باڵیۆزى تازەى نیووزیلاند لە عێراق و هیواى سەرکەوتنى لە کارەکانیدا بۆ خواست.

هەروەها لە دیدارەکەدا هەردووک لا خواستى خۆیان بۆ پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى نێوانیان لە بوارە جیاکاندا نیشان دا.

«خاتوو تریدن» سوپاس و پێزانینى وڵاتەکەى بۆ رۆڵى هەرێمى کوردستان لە شەڕى دژى داعش و حەواندنەوەى ئاوارە و پەنابەران دەربڕى و پوختەیەکیشی لەبارەى ئەرکى وڵاتەکەیان لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى دژى داعش خستە ڕوو.

تاوتوێکردنى زەمینە و دەرەفەتى کار و وەبەرهێنانى بیانى لە هەرێمى کوردستان، پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى دواى شەڕى تیرۆر، دۆخى ئاوارە و پەنابەران و چۆنیەتیى گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانى خۆیان، پێشهاتەکانى عێراق و دۆخى ناوچەکە بەگشتى، چەند تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون.