دووپات بوونەوەی پەلاماری ئاسمانی تورکیا بۆسەر ناوچەگەلێک لە هەرێمی کوردستانی ئێراق.
کانونی یهکهم 19, 2019 11:31 Asia/Tehran
لەئاکامی پەلاماری ئاسمانی تورکیا بوسەر دەڤەری برادۆستی سەربە پارێزگەی هەولێری هەرێمی کوردستان کێڵگە ڕوەکیەکانی ئەو دەڤەرە بەشێوەیەکی بەربڵاو ئاگریان تێ بەربوو،
بەپێی ڕاپورتی ماڵپەڕی هەواڵدەری کوردپرێس ، ماڵپەڕی ڕۆژنیوز ڕایگەیاندوە کە سەرلەئێوارەی دوێنێ چوارشەمی ٢٧ی مانگی سەرماوەز فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکیا دەڤەری برادۆستی هەڵکەوتوو لە ناوچەی سۆرانی سەربە هەولێری هەرێمی کوردستانیان بە توندی بۆردوومان کردوە .
هەربەپێی ئەم هەواڵە لەئاکامی ئەو پەلامارەدا زیانێکی زۆر گەیشتۆتە زەویە کشت و کاڵی و مووچەی گوندنشینەکان و ئاگرێکی بەربڵاویش کێڵگە ڕوەکیەکانی ئەو دەڤەرەی گرتۆتەوە.
ڕۆژنیوز ڕادەگەیەنێ کە تەنانەت چەند کاژێریش لەدوای ئەو ڕوداوەو ئاگرکەوتنەوەکە فڕۆکە شەرکەرەکانی تورکیا هەروا خەریکی مانۆڕلێدان بوون بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا.