فه‌ریدون عه‌بدولقادر له‌ناو کۆنگره‌ی یەکێتی ده‌رکرا
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، له‌لایەن ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتییەوە لە ناو کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کرایه ده‌ره‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ی کانوونی یه‌که‌می 2019، کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له سلێمانی ده‌ستیپێکرد و پێش ده‌ستپێکی کۆنگره، فەرەیدوون عەبدولقادر، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، رایگەیاند، پێیوانیە شتیکی زۆر گرنگ لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی رووبدات و وتی، "پێموایە شتێکی زۆر موهیم روونادات، به‌ڵکو دووباره‌ی ئەوەی پێشوو دەبێت و هیچی دیکە".
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له کۆنگره‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: لێدوانه‌که‌ی فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر، له باره‌ی کۆنگره‌وه، کادران و ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی یه‌کێتی نیگه‌ران کردبوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆی تووڕه بوونی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌کێتی.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌که، فه‌ریدون عه‌بدولقادر، له کۆنگره کراوه‌ته ده‌ره‌وه.
کاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ی کانوونی یه‌که‌می 2019، کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له هۆڵی کۆنگره له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له تاسڵوجه به به‌شداری هه‌زار ئه‌ندام دەستیپێکرد.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ساڵی 1975 دامەزراوە و تا ئێستا سێ کۆنگرەی ئەنجام داوە. جەلال تاڵەبانی، لە دامەزراندنیەوە تا کۆچی دوایی لە 2017، سکرتێری گشتیی ئەو حزبە بووە.