حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بەپرۆژەی دروستکردنی ١١ بەنداو دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i374100-حکومەتی_هەرێمی_کوردستان_دەست_بەپرۆژەی_دروستکردنی_١١_بەنداو_دەکاتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق بە گوژمەی ٣٣ ملیار دینار دەستی کردووە بە دروستکردنی ١١ بەنداو لەهەرێم، کە هاوکات ٦ پرۆژەی ستراتژی کارکردن تیایاندا وەستاوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2019 15:44 Asia/Tehran
  • حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بەپرۆژەی دروستکردنی ١١ بەنداو دەکاتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق بە گوژمەی ٣٣ ملیار دینار دەستی کردووە بە دروستکردنی ١١ بەنداو لەهەرێم، کە هاوکات ٦ پرۆژەی ستراتژی کارکردن تیایاندا وەستاوە .

لەوبارەوە ئەکرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی کۆگا و  بەنداوەکان راگەیاندووە، لە هەرێمی کوردستان  ١٧ بەنداو و نزیکەی ١٠٠ جێگای گلدانەوەی ئاو هەیە، کە توانای داکردنی ئاو تێیاندا دەگاتە نزیکەی ١٠ ملیارد چوارگۆشە ئاو .

ئەحمەد راشیگەیاندووە، بەڕیوەبەرایەتییەکەیان تائێستا ١٢ بەنداوی بچوک و مامناوەندی دروستکردووە، کە ئەوانیش بەنداوەکانی جەلی، دێگەڵە، حەمامۆک، کۆدەڵە، شیوەسوور، زینێ، چەمە سوور، بیدۆهی، باوەشاسوار، حەسەن کنووش، قادر کەرەم‌و ئاوە سپی، کە سەرجەمی ئەو بەنداو و گۆلاوانە دەتوانن ٧٢،٥ ملیۆن مەتر چوارگۆشە ئاو گلبدنەوە .هەروەها ئەو بەنداوانەی ئەو برە پارەیەیان بۆ تەرخانکراوە لە قۆناغی جیاجیای کارکردندان، بەشێوەیەک هەندێکیان پێش راگرتنیان بەڕێژەی  ٢٠% کاری تێدا کراوە و هەشیانە بەڕێژەی ٩٠% کاری تێدا کراوە .

لەهەرێمی کوردستان سێ بەنداوی گەورە هەیە، کە ئەوانیش بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان و دهۆکە، دەتوانن نزیکەی ١٠ ملیارد مەتر چوارگۆشە ئاو کۆبکەنەوە.