نەیاریەتی نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ خۆ لەکارڤەکشانی بەرهەم ساڵح
نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی عێراق،کردەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لەبارەی پێشنیاری لەکارکشانەوە بە هۆی ناڕەزایەتی لەحاند پرۆسەی هەڵبژاردنی بەربژاری سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە،پشتگری خۆیان لەمانەوەی ئەو لەم پۆستە ڕاگەیاندووە.
شیروان جەماڵ دوبەردانی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بڕیاری بەرهەم ساڵحی بە گرنگ زانی و گوتی نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق، نەیاری لەکارکشانەوەی بەرهەم ساڵحن و مانەوەی وی لە پۆستەکەی بە پێویست دەزانن.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە "بلێسەجەببار فەرمان"، ئەندامی فراکسیۆنی یەکیتی لە پەرلەمانی عێراقیش گوتی نوینەرانی ئەم حیزبە لەگەڵ بەرهەم ساڵح ڕاویژیان کردووە و بڕیاریک هاوڕەوت لەگەڵ قازانج و بەرژەوەندی عێراق و هەرێم و یەکیتی دەگرن. ئەو گوتی لەکارکشانەوەی سەرۆک کۆماری لەماوەی زەمانی یاسایی خۆی دا کەوتۆتە بەرلیکدانەوەی پەرلەمان و لەبارەی دا بریاردەگرن.
بەهار مەحموود ئەندامی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕانیش گوتی کە ڕاگەیندرانیی ئامادەیی بەرهەم ساڵح بۆ لەکارکشانەوە بڕیاریکی شۆێندانەرە لەبەر ئەمەی نەیەویست بەرامبەر گوشارەکانی دەرەوەیی و داواکانیی پارتەکان یاساکانی عێراق پێشلکات و هیچکام لە نوینەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەنگ نادەن بە لەکارکشانەوەی ئەو.
جەمال کۆچەر ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش گوتی ئەم فراکسیۆنە لەگەڵ بەرهەم ساڵح لەبارەی ئەم لەکارکشانەوەیە وتووێژی کردووە و ڕێزدەگرێت لە ڕای و بڕیارەکانیی وبە گوێرەی ئەو هەنگاوهەڵدەگرێت.هەروەها جەختیکرد عێراق نیازی بە بوونی بەرهەم ساڵح هەیە و دەبێ هاوپەیمانی بنیان نان بەربژاریەتی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵوەشێنێتەوە و بەرهەم ساڵحیش لەم پۆستە دابمینیتەوە.
سەلیم شوشکەیی نوینەری حیزبی کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق جەختیکرد ڕاگەیاندنی ئامادەیی بەرهەم ساڵح بۆ لەکارکشانەوە لە ڕاستی دا خستنە ژێر گوشاری ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق و هەماهەنگییە لەگەڵ ناڕازییانی ئەم وڵاتە بۆ دۆزینەوەی دەرفەت بۆ هەڵبژێردرانی سەرۆک وەزیرانێکی بێ لایەن.