پیرۆزبایی مەسروور بارزانی لە یەکیەتی نیشتمانیی
ەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پپرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی ئه‌و حزبه کرد.
بە پێی راپۆرتی وێستگە نیوز ، له به‌شێکی په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا هاتووه: "پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەم لە بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکەم ".
ده‌شڵێت: "هیوادارم ئەم کۆنگرەیە ببێتە دەرفەتێک بۆ خزمەتکردنی پرسە نیشتمانییەکان و هەروەها پشتیوانی زیاتری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بتوانین بەیەکەوە خزمەتێکی شایستەتری خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەین و داکۆکیش لە مافە دەستوورییەکانمان بکەین".
رۆژی 21ی کانوونی دووه‌می 2019، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کۆنگره‌ی چواره‌می به به‌شداری زیاتر له هه‌زار ئه‌ندام ئه‌نجامدا، له‌و کۆنگره‌یه‌دا 121 که‌س وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی هه‌ڵبژێردران، به‌شێکیش له‌وانه‌ی ده‌رنه‌چوون ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که مافیان خوراوه.