پارتی دیموکڕاتی کوردستانی ئێراق : کوردەکان بەشداری دەکەن لەکابینەی دەوڵەتەکەی عەللاوی دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i376929-پارتی_دیموکڕاتی_کوردستانی_ئێراق_کوردەکان_بەشداری_دەکەن_لەکابینەی_دەوڵەتەکەی_عەللاوی_دا
یەکێک لە ئەندامانی پارتی دیموکڕاتی کوردستانی ئێراق پێداگری کرد کە کوردەکانی ئەو وڵاتە بەشداری دەکەن لە کابینەکەی تۆفیق عەللاوی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 17, 2020 15:52 Asia/Tehran
  • پارتی دیموکڕاتی کوردستانی ئێراق : کوردەکان بەشداری دەکەن لەکابینەی دەوڵەتەکەی عەللاوی دا

یەکێک لە ئەندامانی پارتی دیموکڕاتی کوردستانی ئێراق پێداگری کرد کە کوردەکانی ئەو وڵاتە بەشداری دەکەن لە کابینەکەی تۆفیق عەللاوی دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا لەزمان سومیریە نیوزەوە مەهدی عەبدولکەریم"ی ئەندامی پارتی دیموکڕاتی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند کە کوردەکانی وڵاتەکەی بەشداری دەکەن لە کابینە نوێکەی محمدتۆفیق عەللاوی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە .

عەبدولکەریم لە درێژەدا وتی کوردەکان سێ وەزارەتی دارایی و نیشتەجێ کردن و ئاوەدانکردنەوە بەدەستەوە دەگرن و بۆ هەرکام لەو وەزارەتخانانەش پێنج کەس بەربژێر کراون کە عەللاوی یەکێکیان بۆ هەر کام لەو وەزارەتخانانە دیاری دەکا.

ناوبراو هەروەها بە ڕاشکاوی وتی تاکوو ئێستاش وتووێژ لەمەڕ هەڵبژاردنی وەزیر لەنێو پەرلمانتارەکان دا بەردەوامەو ئێمەش هیوادارین کە ئەو کابینە نوێ یە سبەی سێ شەم بەمەبەستی دەنگ وەرگرتن بناسێندرێنە پارلمان.