داعش دوو گەنجی گەرمیان ئازاد دەکات
دوای ئەوەی شەش مانگ بوو دەستبەسەری کردبوون، چەکدارانی داعش دوو گەنجی گەرمیان ئازاد دەکەن کە دانیشتووی شارۆچکەی رزگاری و کفرین.
"چەکدارانی داعش شەش مانگ لەمەوبەر ئەو دوو گەنجەیان دەستگیرکردووە و ئەمڕۆ هەریەکەیان بە 40 هەزار دۆلار ئازاد کردووە".
چەکدارانی داعش رۆژی یەکشەممە 15-02-2020 بە خێزانی ئەو دوو گەنجەیان گوتووە، دووشەممە لە هەمان شوێنی دەستگیرکردنی کوڕەکانیاندا ئامادەبن و بۆیان دەهێننەوە.
شەش مانگ لەمەوپێش لەسەر رێگەی تاوخ کە ئۆتۆمبێلەکەیان تێکدەچێت، دادەبەزن چاکی بکەنەوە، لەو کاتەدا گرووپێک چەکدار بەسەریاندا دەدەن و دەیانڕفێنن.
زانا شوکر، لەدایکبووی 1995ـە و یەکێکە لە ئازادکراوەکان و بە رووداوی گوت، "سەرەتا لەسەر رێگەکە گیراین. سێ بۆ چوار کاتژمێر رۆیشتین، چاومان بەسترابوو، چووینە شوێنێک گوتیان سەرتان داگرن، چووینە ژێرزەمینێک و لەوێ کەلەپچەیان کردین و زنجیریان کردە پێمان".