ئەگەری گۆڕان لە بڕیاری سیستێمی هاوسەرۆکی لەلایەن ھەنجومەنی ڕێبەری یەکێتی
یەکێ لە ئەندامانی ئەنجومەنی ڕیبەری یەکێتی کوردستان ڕایگەیاند دانیشتنەکانیی ئەنجوومەنی ڕیبەری، دەستپێکراوەتەوە و ئەگەری گۆڕان لە بڕیاری سیستێمی هاوسەرۆکی لەلایەن ئەم ئەنجومەنە، لەئارادایە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس، مۆستەفا چاوڕەش سەرپەرەشتی کاتی دانیشتنەکانیی ئەنجوومەنی ڕێبەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنی ڕووداو ڕایگەیاند کە کۆسەرەت ڕەسوول عەلی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و قازانجەکانی یەکێتی دوای سەفەرێکی سێ ڕۆژە بۆ ئەردەن؛گەرایەوە سلێمانی.
ئەو گوتیشی کە دوای گەرانەوەی کۆسەرت ڕەسوول، ژمارێک لەئەندامانی ئەنجوومەنی ڕێبەری لەگەڵی دا دیدار ولەبارەی دەستپێکرانەوەی دانیشتنەکانی ئەنجوومەن، کەلەبەر سەفەرەکەی ڕاگیرابوو، گفتگۆیان کرد و ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی ڕێبەری دانیشتنێک بۆ وتوویژ لەبارەی پەسەندکرانی جارنامەی حێزب،بەڕێوە دەبات.
ئەمە لەحاڵیکدایە کە ئەنجوومەنی ڕێبەری یەکێتی،دوای بەڕێوە چوونی کۆنگرەی چوارەم،چەند دانیشتن بەڕێوە دەبات بۆ پەسەند کردنی پێڕەوی حیزب و بریار گرتن لەبارەی سیستێمی ڕێبەری و لەوان دا برگەکانی جارنامە جگەلە برگەکانی هاوپێوەند بە دەستەڵاتەکانی ھەنجوومەنی باڵای سیاسی و قازانجەکان پەسەند دەکەن و سیستێمی هاوسەرۆکیی بۆ ڕێبەرایەتی حێزب دیاری کردووە و ناوی لاهور شێخ جەنگی و بافێل تالیبانی لەئەندامانی پایەبەرزی ئەنجوومەنی ڕێبەری وەکوو بژاردەکانیی جیددی بۆ هاوسەرۆکی حیزب لەئارادان. کۆسرەت ڕەسوول لەکاردانەوە بەم کردەوەیانە، لەنامەیەک دا بۆ ئەم ئەنجوومەنە،بڕیارەکانیی بۆ هاوسەنگی لە حێزب دا بەمەترسیدار وەسف کرد و دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی ڕێبەری هەلپەسارد.