ڕاوێژێکی سه‌رۆک کۆمار: مووچه‌ی هه‌رێم نابڕدرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i378014-ڕاوێژێکی_سه_رۆک_کۆمار_مووچه_ی_هه_رێم_نابڕدرێت
ڕاوێژکارێکی سه‌رۆک کۆماری عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌ به‌پشتبه‌ستن به‌ لێکتێگه‌یشتنه‌کانی به‌غدا و هه‌وڵه‌کان بۆ مسۆگه‌رکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، مووچه‌ی هه‌رێم نابڕدرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 10, 2020 13:33 Asia/Tehran
  • ڕاوێژێکی سه‌رۆک کۆمار: مووچه‌ی هه‌رێم نابڕدرێت

ڕاوێژکارێکی سه‌رۆک کۆماری عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌ به‌پشتبه‌ستن به‌ لێکتێگه‌یشتنه‌کانی به‌غدا و هه‌وڵه‌کان بۆ مسۆگه‌رکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، مووچه‌ی هه‌رێم نابڕدرێت.

  سالار مه‌حمود ڕاوێژکاری د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عیراق له‌ لێدوانێکی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: که‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ لێکگه‌یشتنه‌کانی به‌غداو هه‌وڵه‌کان بۆ مسۆگه‌رکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌رباری به‌رده‌وامبونی گرفته‌کان مووچه‌ ئه‌مساڵیش نافه‌وتێت.

سالار مه‌حمود وتیشی: سه‌ره‌ ڕای هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی نرخی نه‌وت و بوونی کورتهێنان له‌ بودجه‌ی گشتی عیراق سیسته‌می پێدانی موچه‌ی موچه‌خۆران به‌رده‌وام ده‌بێت.

گوژمه‌ی پێویستیش بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی په‌تای کۆرۆنا له‌ عیراق ته‌رخانکراوه‌ و پێویسته‌ پشکی کورستان له‌و گوژمه‌یه‌ دابین بکرێت.