زۆربه‌ی شوێنه گه‌شتیارییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان داده‌خرێن
له راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی کوردستان داخستنی زۆربه‌ی ناوچه گه‌شتیاره‌ییه‌کان و هاوینه‌هه‌واره‌کانی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق، راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پارێزگاری کردن له سه‌لامه‌تی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان له ژێر رۆشنایی بڕیاره‌کانی دوا کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له هه‌رێمی کوردستان، ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزار بڕیار دەدا لە داخستنی سه‌رجه‌م هاوینه‌هه‌واره‌کان و پرۆژه گه‌شتیارییه‌کان، سه‌رجه‌م کافترییه‌کان، راگرتنی دانیشتن و خواردن له خواردنگه خێراکان، داخستنی سه‌رجه‌م چێشتخانه‌کانی 1 ئه‌ستێره و 2 ئه‌ستێره، سەرجەم به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی گشتی گه‌شتوگوزار و ته‌واوی بەڕێوەبەرایەتییەکان لە شار و شارۆچکه‌کان ئه‌م بڕیارانه به هاوکاری یه‌که کارگێرییه‌کان جیبه‌جێ ده‌که‌ن و چاودێری شوێنه‌کان ده‌که‌ن بۆ پابه‌ند بوونیان، ئەم بڕیارانە لە ١٢ی ئازار تاکو ١ی نیسانی 2020 کاریان پێ دەکرێ.