شاندی ھەرێم بۆ درێژەی دانوستانەکان ئەمڕۆ یەکشەممە دەچێتەوە بەغدا
بۆ درێژهدان به گفتوگۆکانی نێوانیان و گهیشتن به رێگهچارهو رێککهوتن، ئهمڕۆ شاندی ههرێمی کوردستانه دهچێتهوه بهغدا.
بە پێی راپۆرتی وێستگە نیوز ، ئەحمەد سەفار، بڕیاردهری لیژنهی دارایی له ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق رایگهیاندووه: رۆژی ههینی شاندی حکومەتی هەرێم گەڕانەوە بۆ کوردستان و بڕیارە ئهمڕۆش جارێکی دیکە بچنەوە بەغدا و درێژە بە دانوستانەکان بدەن، چونکە بەغدا داوای هەندێک زانیاری لەبارەی نەوت و داهات لە هەرێم کردووە، بۆیە ئەم جارە دەیانەوێت لەسەر کۆی کێشەکان بگەنە رێککەوتن و تەنها پرسی مووچە نەبێت.
سەفار بۆ ماڵپهری فهرمی پارتی وتیشی: "ئەگەر رێککەوتن بکرێت، پێویستە بێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و ببێتە بڕیار، کە ئەمەش رەنگە بکەوێتە دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێ، کە بڕیارە ئەم هەفتەیە دەنگی لەسەر بدرێت و ئەمەش پێویستی بە رەزامەندیی هەموو فراکسیۆنەکان هەیە".
بڕیاردەری لیژنەی دارایی باسی لەوەشکرد، حکومەتی هەرێم دەیەوێت کێشەکە بە یەکجاری چارە بکرێت و ساڵانە دووبارە نەبێتەوە، چونکە ناکرێت ساڵانە ئەو کێشەیە دووبارە ببێتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "شاندەکەی هەرێم تەکنیکییە و مەبەستی سەرەکی گفتوگۆکانیش رێککەوتنە لەگەڵ بەغدا لەبارەی نەوت و مووچەی هەرێمەوە".دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عیراق، لە چەند رۆژی رابردودا شاندێکی هەرێم بەبێ ئەوەی هیچ رێککەوتنێکیان کردبێت لە بەغداوە گەڕانەوە هەولێر.