مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشتمانیی : پشتگری لە سیستمی لامەرکەزی دەکەین
مه‌کته‌بی سیاسى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان، پشتگیرى سیسته‌مى لامه‌رکه‌زى ده‌کات و به کارنامه‌ى رێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ پارتى ده‌زانێت.
ئێواره‌ی دوێنێ شەممە مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتى له ده‌باشان ، له شاری سلێمانی کۆبوه‌وه، له راگه‌یه‌نراوێکدا ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه‌که بڵاوکرایه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه: به گرنگی یه‌وه باس له سیستمی لامه‌که‌زی کرا و کۆبونه‌وه‌که پێداگری کرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی جێ به جێ کردنی وه‌ک خۆی ڕێکه‌وتنی سیاسی نێوان ( ی.ن.ک وه پ.د.ک) که له کارنامه‌ی کابینه‌ی نۆی حکومه‌ت جێگیر کراوه و له ئێستادا ، بۆته داخوازیه‌کی جه‌ماوه‌ری و ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵبژێراوه‌کان ، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌زمونی سه‌رکه‌وتووی ئیداره خۆجێییه‌کان له به‌ڕێوه بردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی په‌تای کۆرۆنا ، له دونیا و له هه‌رێمدا هێنایه‌کایه‌وه .
ئاماژه به‌وه‌شکراوه: سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانی یه‌کێتی و حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان ، کۆبونه‌وه جه‌ختی کرده‌وه ، له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و پته‌وکردنی هه‌رچی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یه به ئاراسته‌ی یه‌ک ده‌نگی و یه‌ک ڕیزی و هه‌ماهه‌نگی له پێناو هێنانه‌دی خواسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.