کرانەوەی سێھەمین دەروازەی سنووریی ھەرێم لە گەڵ ئێران
May 03, 2020 19:48 Asia/Tehran
ئیدارەی گومرکی ھەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە باسی کرانەوەی دەروازەی سنووریی سەرتەک لە نێوان ھەرێم و ئێرانی کرد .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، ئیدارەی گومرکی ھەرێم رایگەیاند ، دەروازەی سنووریی سەرتەک کە لە دوو مانگ لەمەوبەرەوە بە ھۆی بەرەنگاربوونەوەی ڤایروسی کۆڕونا داخرابوو ، رۆژی یەکشەممە کرایەوە .
بە پێی ھەواڵەکە ، ھاتوچۆ لە دوو لای سنوور بە لەبەرچاوگرتنی رێنوماییە تەندروستیەکانی بارودۆخی کۆڕۆنا بە شێوەی ئاسایی لە ئارادایە .
بەر لەوەش ھەرێمی کوردستان ھەردوو دەروازەی سنووریی تەوێڵە و کێلێ ی لە گەڵ ئێران کردبوونەوە .