کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکیەتی و پارتی دیموکرات لەم حەوتەیەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i380457-کۆبوونەوەی_مەکتەبی_سیاسیی_یەکیەتی_و_پارتی_دیموکرات_لەم_حەوتەیەدا
بڕیارە لەم هەفتەیەدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 04, 2020 05:21 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکیەتی و پارتی دیموکرات لەم حەوتەیەدا

بڕیارە لەم هەفتەیەدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە.

 

 

بەپێی زانیارییەکانی وێستگە نیوز کە لەسەرچاوەیەکی مەکتەبی سیاسییەوە دەستی کەوتووە، گفتوگۆی نێوان یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە و پارتیی داوای کۆبوونەوەی لەیەکێتی کردووە و یەکێتیش قبوڵی کردووە، بۆیە بڕیار وایە لەچەند رۆژی داهاتوودا مەکتەبی سیاسی هەردوولا لەشاری هەولێر کۆببنەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لەکۆبوونەوەی  مەکتەبی سیاسی یەکێتیشدا سەبارەت بەئەندامانی شاندەکە گفتوگۆ کراوە و بڕیاردراوە بۆ ئەم کۆبوونەوەیە تەنها ژمارەیەک لە ئەندامانی  مەکتەب سیاسی بەشدار بن و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی بەشداری نەکات.

ئەگەر یەکێتی و پارتی ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجام بدەن دەبێتە یەکەم کۆبوونەوەی ئەو دوو حیزبە دەسەڵاتدارەی کوردستان دوای هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی یەکێت.

بڕیار بوو کۆتایی مانگی رابردووش ئەو حیزبە لەشاری هەولێر کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە هەڵوەشایەوە.