خۆپێشاندانی شەوانە لە سلێمانی
May 04, 2020 08:41 Asia/Tehran
شەوی رابردوو دژی داخستنی دووکانەکانیان، دوکاندارانی شەقامی سالم-ی سلێمانی ناسراو بە سەهۆڵەکە کۆبوونەوە.
بەپێی زانیارییەکان، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به‌رێنمایی و رێکاره‌کانی ته‌ندروستی و دانه‌خستنی دوکانه‌کانیان له‌کاتی خۆیدا و دروستبوونی قه‌ره‌باڵغییه‌کی زۆر، سه‌رجه‌م دوکانه‌کانی شه‌قامی سالم (جاده‌ی سه‌هۆڵه‌که) له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شکانی قائیمقامییه‌تی سلێمانییه‌وه دوێشەو داخران.
هەر بەپێی زانیارییەکان، دوای غەرامەکردنیان، ئەو خاوەن دوکانانە، گردبونەوەیەکیان ئەنجامداوە و بۆ ماوەیەک شەقامەکەیان داخست، داوایانکردوە کە رێگەیان پێبدرێت دوکان و بازاڕەکانیان بکەنەوە.