سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان : دەمانەوێت هەموان لەژێر چەتری دەستوردا مافەکانیان پارێزراوبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i413851-سەرۆکی_یەکێتیی_نیشتمانیی_کوردستان_دەمانەوێت_هەموان_لەژێر_چەتری_دەستوردا_مافەکانیان_پارێزراوبێت
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بەهەموو شێوەیەک نادادی و جیاکاری رەت دەکەینەوەو ھەوڵ دەدەین پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند رێکبخرێنەوە تاوەکو چیتر هاوڵاتیان نەبنە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2022 03:51 Asia/Tehran
  • سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان : دەمانەوێت هەموان لەژێر چەتری دەستوردا مافەکانیان پارێزراوبێت

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بەهەموو شێوەیەک نادادی و جیاکاری رەت دەکەینەوەو ھەوڵ دەدەین پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند رێکبخرێنەوە تاوەکو چیتر هاوڵاتیان نەبنە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق وای بڵاو کردەوە، «بافڵ تاڵەبانی» سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و «موسەنا سامەڕائی» سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم لە بەغدا کۆبوونەوەو ھەر لەدیدارەکەدا کە «هەژار حەسەن کوێستانی»، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتییش ئامادەی بوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێکران و جەخت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی ‌حکومەت کرایەوە لە چوارچێوەی دەستور و رێککەوتنی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەشێوەیەک کە لە خزمەت هەموو گەلانی عیراق بێت.

«بافڵ تاڵەبانی» ئاماژەی بە بەردەوامیی گفتوگۆکان و یەکڕیزیی نێوان لایەنەکان کرد و رایگەیاند، بەهەموو شێوەیەک نادادی و جیاکاری رەت دەکەینەوە و دەمانەوێت پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند رێکبخەینەوە تاوەکو چیتر هاوڵایتیان نەبنە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەیانەوێت هەموان لەژێر چەتری دەستوردا مافەکانیان پارێزراوبێت، پێکەوە لەپێناو داهاتویەکی پرشنگداردا هەنگاوبنێین و ئامانجە باڵاکانمان بەدی بهێنین.