تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە له‌ پێنجوێن دەکاتە ئامانج
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i420910-تورکیا_ئۆتۆمبێلێکی_چەکدارانی_پەکەکە_له_پێنجوێن_دەکاتە_ئامانج
له‌ پێنجوێن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە 3 چەکدار کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 27, 2023 16:58 Asia/Tehran
  •  تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە له‌ پێنجوێن دەکاتە ئامانج

له‌ پێنجوێن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە 3 چەکدار کوژران.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستانی عێڕاق، ئەمڕۆ (یەکشەممە 27ی ئابی 2023)، کاتژمێر 13:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک گوندی زەنگیدەر لە ناحیەی گەرمکی سەر بە قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج و بەهۆیەوە 3 چەکداری پەکەکە کوژران.

پێشتریش دژه‌ تیرۆری هەرێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو، رۆژی 11ی ئابی 2023، کاتژمێر 15:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە ڕێگەی ملەی نەڵمە لە نزیک ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج، بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و چەکدارێکی دیکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژران و هه‌روه‌ها رۆژی  24ی ئابی 2023، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لەسەر رێگای سنینێ لە قەزای سیدەکانی پارێزگای هەولێر کردە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵا و دوو چەکداری پەکەکە کوژران.