ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان: داخستنی خوێندنگەکان و فەرمانگەکان بەردەوام دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i422823-ئەنجومەنی_مامۆستایان_و_فەرمانبەرانی_هەرێمی_کوردستان_داخستنی_خوێندنگەکان_و_فەرمانگەکان_بەردەوام_دەبێ
ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە مانگرتن و خۆپیشانداندا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 13, 2023 12:00 Asia/Tehran

ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە مانگرتن و خۆپیشانداندا.

ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی رابردوویاندا  و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دیسان لە بەردەم باڵاخانەی سەرەکیی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە کە کۆبوونەوەکانیان بە مانای بەردەوام بوونی مانگرتن و پێداگرییان لە سەر دابین کرانم داخوازەکانیانە  و هەتا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێ، درێژە دەدەن بە خۆپیشاندان.

ژمارێک لە مامۆستایان لە سلێمانی دوو مانگە کە دەستیان داوەتە مانگرتن و پێداگرن لەسەر ئەوەی کە هەتا ئەو کاتەی داخوازەکانیان جێبەجێ نەکرێ ، مانگرتنەکانیان درێژە پێ دەدەن.