مەرجەکانی دەستپێکرانەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاگەیەندرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i422985-مەرجەکانی_دەستپێکرانەوەی_هەناردەی_نەوتی_هەرێمی_کوردستانی_عێراق_ڕاگەیەندرا
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق ناسراو بە "ئەپیکور" ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بەدانوستانەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق‌ و حکومەتی ھەرێم بڵاو کردەوەو مەرجەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی تەواوەتی، بەرھەمھێنان‌ و ھەناردەی نەوت خستەڕوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 19, 2023 11:30 Asia/Tehran

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق ناسراو بە "ئەپیکور" ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بەدانوستانەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق‌ و حکومەتی ھەرێم بڵاو کردەوەو مەرجەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی تەواوەتی، بەرھەمھێنان‌ و ھەناردەی نەوت خستەڕوو.

بەگوێره‌ى ڕاگەیەندراوەکە، ھەرجۆرە زیادکردن‌ و گۆڕانکارییەک پێویستە بە ڕەزامەندی حکومەتی فێدراڵ، حکومەتی ھەرێم‌ و کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور بێت، ھەروەھا پێویستە دڵنیایی ھەبێت لەبارەی پارەی ھەناردەی رابردوو و داھاتوویش، پێویستیشە پارەی فرۆشی نەوتی کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور ڕاستەوخۆ بدرێتە کۆمپانیاکان.

لەم ڕاگەیەندراوەدا جەخت لەوەش کراوتەوە کە پێویستە ڕێککەوتن‌و شێوازی ئێستای بازرگانی‌ و ئابووری کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور وەک خۆی بمێنێتەوە. ھاوکات ئاماژە بەوەش کراوە کە"ئەپیکور" گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵ‌و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەھەنگاوێکی گرینگ‌ و ئەرێنی دەزانێ لە ئاراستەی دەستپێکرانەوەی بەرھەمھێنان‌ و ھەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراق -تورکیاوە و پێبەندە بە چارەسەرکردنی کێشە ھەڵواسراوەکان.