ئەمڕۆش ڕێکەوتن لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم نەکرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i436542-ئەمڕۆش_ڕێکەوتن_لەسەر_هەناردەی_نەوتی_هەرێم_نەکرا
کۆبوونەوەکەی بەغدا کە لە نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق ، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و گروپی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بەڕێوەچوو، بەبێ ئەنجام کۆتایی هات.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 06, 2025 14:50 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆش ڕێکەوتن لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم نەکرا

کۆبوونەوەکەی بەغدا کە لە نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق ، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و گروپی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بەڕێوەچوو، بەبێ ئەنجام کۆتایی هات.

کۆبوونەوەی سێ قۆڵی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان‌، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەغدا کۆتاییهات، بە بێ رێککەوتن لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم. مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکور رایگەیاندووە: "دەبێت بنەمایەکی شەفافییەت و دادپەروەری هەبێت و ئەو کۆمپانیایانەی نەوت کە لە هەرێمی کوردستاندا کاردەکەن، هەمان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت وەک ئەو کۆمپانیایانەی لە عێراق کار دەکەن، چونکە لە عێراق ئەو کۆمپانیایانە دەزانن کەی و چۆن پارەی نەوت وەردەگرن."