-
دھۆک بەشێک لە کارەبای عێراق دابین دەکات
کانونی یه‌که‌م 22, 2022 02:37گەورەترین پرۆژەی عێراق لە بواری بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە پارێزگای دهۆکی ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.
-
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق : ھەولێرو بەغدا لە سەر دۆسیەی نەوت ڕێککەوتوون
کانونی یه‌که‌م 19, 2022 22:41«شاخەوان عەبدوڵڵا» جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە: له پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا بەشێکی باشی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان دراوەو لەبارەی دۆسیەی نەوتیشەوە له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا رێککەوتن کراوە.
-
تەقینەوەی کۆگای چەک و چۆڵی ئەمریکی لە هەولێر
کانونی یه‌که‌م 18, 2022 03:25سەرچاوەکانی هەواڵ باسی تەقینەوەی کۆگای چەک و چۆڵی ئەمریکی لە هەولێر ناوەندی هەرێمی کوردستانی عێراقیان کردووە.
-
سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتیمانیی کوردستان:کاک «ئاکام» پیاوێکی ئازا‌و مسوڵمان بوو، هه‌رچه‌ند دڵمان گرانبێت ده‌بێت شانازی به‌وه‌وه بکه‌ین که به پاکی گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره
کانونی یه‌که‌م 17, 2022 12:39بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانی عێراق،ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانی وتارێکدا له ڕێ و ڕەسمی پێشوازی له ته‌رمی «ئاکام عومه‌ر» فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی کۆماندۆی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کاک «ئاکام» پیاوێکی ئازا‌و مسوڵمان بوو، ئێمه هه‌موومان مسوڵمانین و هه‌رچه‌ند دڵمان گرانبێت ده‌بێت شانازی به‌وه‌وه بکه‌ین که به سه‌رێکی به‌رز و به پاکی گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره.
-
نێچیرڤان بارزانی بە بێ بەشداری کردنی ھیچ سەرکردەیەکی پارتی لە نەریتێکی یەکێتی دا پەیامی یەکڕیزیی بۆ دەنێرێ: شکستى هیچمان سه‌رکه‌وتنى ئه‌ویتر نییه
کانونی یه‌که‌م 17, 2022 12:00نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە پەیامێکدا کە لە نەریتی پێشوازی کردن لە تەرمی فەرماندەیەکی باڵای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا خوێندرایەوە ڕوو لە بەرپرسانی یەکێتی ڕایگەیاندووە: شکستى هیچمان سه‌رکه‌وتنى ئه‌ویتر نییه،له یه‌کڕیزى و ته‌بایى دا هه‌موومان سه‌رکه‌وتووین، بەڵام له ناته‌بایى و لێکترازان دا، هه‌موومان دۆڕاو و شکستخواردووین.
-
بەغدا ڕەوانەکردنی ٤٠٠ ملیارد دینار بۆ ھەرێمی کوردستانی پەسەند کرد
کانونی یه‌که‌م 14, 2022 02:55دەوڵەتی فیدراڵی عێراق ئەوەی پەسەند کرد کە چوارسەد ملیارد دینار ڕەوانەی ھەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە بکات.
-
بینای ئاسایشتی دھۆک ھێرشی کرایە سەر
کانونی یه‌که‌م 12, 2022 14:02بینای ئاسایشتی دھۆک لە ھەرێمی کوردستانی عێراق کەوتە بەر ھێرشێکی چەکداری و قوربانیی لێ کەوتەوە.
-
شاندێکی پارتی تاک لایەنە کۆبوونەوە دەکات
کانونی یه‌که‌م 12, 2022 13:44شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە ناوی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەبێ بەشداریی ھاوبەشەکەی لە حکومەت دا کۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا دکات.
-
سەرۆکی هەنگاریا سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد
کانونی یه‌که‌م 09, 2022 13:06«کاتالین نۆڤاک» سەرۆکی هەنگاریا دوای سەردانەکەی بەغدای ڕووی لە ھەرێمی کوردستانی عێراقیش کرد.
-
وشداری دانی ئۆلتیماتۆمی سودان بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە قاچاخچێتی سوتەمەنی
کانونی یه‌که‌م 05, 2022 08:29ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وشداری دانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان بۆ کۆتایی هێنان بە قاچاخی سوتەمەنی لەم هەرێمەوە، ڕاگەیاند.