ئەمرۆ ھەینی ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی وەبیرھێنەرەوەی ڕۆژی «کۆماری ئیسلامی» و ڕەنگدانەوەی خواستی ڕاستەقینەی گەلی مەزنی ئێران لە وەدی ھاتنی سەربەرزیی ئیسلامی و دیارڕی کرانی چارەنووسی وڵات لە لایەن خەڵکی شۆڕشگێڕی ئێرانەوەیە.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند: ئێران یەکەم وڵات بوو کە بە سەرپەرشتیی شەهید «قاسم سولەیمانی» لە شەڕی دژی داعش هاوکاریی هەرێمی کوردستانی کرد.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی وێڕای ئاماژە کردن بە ھێرشی ئاوێتەی بەرەی دوژمن دژی ئێران پێی داگرت: لە ھەمبەر ئەم ھێرشە ئاوێتەو گەلەکۆمەیە، ناتوانین بەردەوام لە قەواخی بەرگری دا بمێنینەوەو ئێمەش دەبێ لە بواری جۆربەجۆردا لەوانە میدیایی، ئاسایشتی و ئابووری ھەڵمەتی ئاوێتە ئەنجام بدەین.
ھاوکات لەگەڵ لەگەڵ چل و سێھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە سەر ئەرکی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە نەجەفی پیرۆز و بە ھاوکاریی ڕاوێژگەی ڕۆشنبیریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا، پیشانگای کتێبی دەیەی پیرۆزی فەجر بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە خوێندکاران، فەقیەکان و مامۆستایانی حەوزەو ھتد.... لە نەجەفی پیرۆز کرایەوە.
فراکسیۆنی (ئەمەگی حۆڕاگری)ی سەربە حیزبوڵڵای لوبنان لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە، ڕۆژانی دەیەی فەجری لە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، جەماوەرو بەرپرسانی ئێران پیرۆز کرد.
چل و سێھەمین دەیەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە کاتێکدا گەییشتووە کە بە زیندوو ڕاگرتنی ئەم بۆنە مێژووییە لە سەرتاسەری وڵات دەربڕی خۆڕاگریی نەتەوەو داکۆکیی ھێزمەندانەیان لە حکومەتی پیرۆزی ئیسلامییە.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەوتەی بەسیجەوە ڕوو لە تاک بە تاکی بەسیجییەکان فەرموویان: بە متمانە کردن و پشت بەستن بە خودای زاناو توانا دەتوانن لە تەواوی کاروباری گشتیی وڵات و گەل دا کاریگەرو چارەسەری بن.
پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی ئانکارا بە پیشان دانی بەرھەم و دانراوی کۆمەڵێک لە کەسایەتییە ھەڵکەوتە ئیسلامی و شۆڕشگێڕو تەوەرەکانی خۆڕاگری دەستی بەکار کرد.
سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان شەوی هەینی لە وتاردانێکدا بە بۆنەی ساڵوگەڕی پڕخەیروبەرەکەتی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام(دخ) لەسەر دەوری بێ وێنەی حەزرەتی ئیمام خومەینی( )بناغەدانەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەدی هێنانی یەکێتی ویەکگرتووی نێوان شیعە وسوننە جەختی کرد.
میوانانی بیانیی بەشداری سی و پێنجەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکگرتنی ئیسلامی، ڕێزیان لە پلەی بەرزی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران گرت.