سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە جگە لە چەند وڵات و ڕژێمی ناوچە، هیچ کەس لەگەڵ ئەمریکا نیە، وتیشی : ئەمریکا ئەمڕۆکە لە ئاڵۆزترین و خراپترین دۆخی جیهانی دایە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆکە ئێران دوژمنێکی جگە لە ئەمریکا و رژێمی زایۆنی و دەستوپێوەندیەکانیانی نیە ، گوتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران بە یەکڕیزی و یەکدەنگیی بەسەر دوژمنانیدا زاڵ دەبێ .
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : کۆبوونەوەی تاران سەبارەت بە سوریا لە کاتێک دا بەڕێوە چوو کە ئەمریکا بەنیازی بوختان کردنی تازە بوو بۆ دەوڵەتی سوریاو بەو بوختانەش لە ھەوڵی دەستێوەردانی نایاسایی نوێ لەو وڵاتەدایە .
حەسەنی ڕوحانی لە دانیشتنی سێ لایەنەی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا وتی : یارمەتی بە گەڕانەوەی ئاوارەکان و بنیاتنانەوەی سووریا ، دەبێ لە فەرمانی کاری کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا بێ و ئێران ئامادەیە ڕۆڵی بنیاتنەری خۆی لەو بوارەدا بگێڕێ .
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکی ڕووسیا لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی وڵاتانی دەستەبەرکەری وتووێژی ئاشتی ئاستانە، لە شوێنی ئەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ یەکتر دیدار و وتووێژیان کرد .
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ڕێز و سوپاس لە فەرمایشەکان و ڕێنوێنیەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدار لە گەڵ ئەندامانی دەوڵەت ، ئەو ڕێنوێنیگەلەی بە پیشاندەری ڕێگای دەوڵەت زانی .
مەرال ئاکشەنەر سەرۆکی گشتی چاک پارتیی تورکیا داوای کردووە سەرجەم ئەو ئەندامانەی پارتەکەی کە لە پۆستی سەرۆک و بەڕێوەبەرایەتیی شارەکاندا خەریکی چالاکی نواندنن واز لەو پۆستانەیان بھێنن.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە داسەپێندرانی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی تاران، وتی: ئەمریکا وەکوو دەوڵەتێک کە بە پێچەوانەی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان ئەو بایکۆتانەی بە سەر ئێراندا سەپاندووە،پێبەندی ھیچ پەیمانێک نییە .
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی، هاوکات شەڕێکی سایکۆلۆژیک و ئابوورییان دژ بە حکومەت و گەلی ئێران وەڕێ خستووە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: وەڵامدەر بوون بانیترین خاڵی بەهێزی بەرپرسانی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران دێتە ئەژمار.