ئیلکساندر دوگین فیلەسووفی ڕووسی وتی : جیهانی ئیسلامی لە دۆخی یەکگرتوویی تەواودایە و دانیشتنەکەی ڕیاز دەسپێکی پێکهاتنی جەمسەرێکی ئیسلامی لە جیهانی چەن جەمسەریە
حیزبوڵڵا لە بەیاننامەیکدا باسی هێرشی نوێ خۆی کرد بۆ سەربنکەی زایۆنیستی کەرمەئێل و شوێنی کۆبوونەوەی ئەڕتەشی تیڕۆر لە شارۆچکەی جانین و باشووری شارۆچکەی مارون ئەرەس .
سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، بە درۆن هێرش کراوەتە سەر ناوچەی شوێنی نیشتەجێبوونی بنیامین نەتانیاهو لە باشوری حەیفا.
حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە لەچوارچێوەی هەڵمەتەکانی خەیبەردا، بۆ یەکەم جار پێگەی "تەل حاییم" (سەربە بنکەی هەواڵگریی سوپای ئیسرائیل)ی لە تەلاویڤ، پێکاوە. حیزبوڵڵا لەو هەڵمەتەدا، لەمووشەکی تایبەت کەڵکی وەرگرت.
ڕۆژنامەی زایۆنیی هائارێتس نووسی: لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە تا ئێستا لانیکەم ١٠ هەزار ئیسراییلی هەڵاتوون بەرەو کەنەدا.
ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی کە ئێران پاڵپشتیی خۆڕاگریی گەلی فەلەستین دەکات.
ڕاوێژکاری مەقامی مەزنی ڕێبەری لە پرێس کۆنفرانسی ئەمڕۆیدا لە بەیرووت وتی: هەر بڕیارێک لەلایەن حکومەت و خۆڕاگریی لوبنانەوە بدرێ، ئێمە پاڵپشتیی دەکەین.
ڕادیۆی ڕژێمی زایۆنی رایگەیاند؛ سوپای ئەم ڕژێمە ٦٠٠ گۆڕی تازەی تەرخان داوە بە هێزەکانی خۆی لە گۆڕستانی سەربازیدا لە چیای هێرتسێل کە لە قودسی داگیرکراو هەڵکەوتووە.
ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن جەختی کرد؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەرک و ئەستۆگریی گەورەی ئیسلامیی خۆی بەرامبەر بە گەلانی موسڵمان بەجێ دێنێ و شەهیدانێکی پایەبەرزی وەک قاسم سولەیمانی لەم ڕێگایەدا پێشکەش کردووە.
ژێدەرە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی پەلامارێکی دڕندانەی کردۆتە سەر ناوچەی غوبەیری لە زاحییە کە لە باشووری بەیرووت هەڵکەوتووە.