نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریاو سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب، لە چاوپێ کەوتنێکدا لە قاھیرەی پێتەختی میسر لە سەر چارەسەریی ئاشتیانەی قەیرانی سووریا پێی داگرت.
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی رەخنە لە دەستوەردانەکانی تورکیا لە ململانێ سەربازییەکانی چەند وڵاتێک دەگرێت، دەڵێت، ئەم پرسە ئەنجامی باشی نابێت.
دەوڵەتی قەتەر لە بەدەستۆگرتنی سەرۆکایەتیی کۆمکاری عەرەب لە باتی فەلەستین خۆی بوارد.
وەزیری دەرەوەی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین باسی بڕیاری ئەم دامەزراوەیەی کردووە لەمەڕ کشانەوەی لە مافی خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەب لەم خولەی ئێستادا.
هێزە سیاسیەکان و پارت و رێکخراوەکان لە سەرانسەری جیهانی عەرەب و ئیسلام - ناڕەزایەتیی بەرفراوانی خۆیان لە گەڵ ئیمزاکرانی رێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی نێوان بەحرێن و رژێمی زایۆنی راگەیاندووە و وەک خەنجەرێک لە پشتی ئۆمەتی ئیسلامییان ناوبردووە .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ھەینی وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە بەر بابەتە سوک و چەندپاتەوە بووەکەی بەیاننامەی لێژنەی بەناو کۆمکاری عەرەب، ھێندێک لە وڵاتانی ناوچەکەی ڕاسپارد کە لە باتی دەرکردنی بەیاننامەی بێ ناوەڕۆک، بەرنگاری سەرچاوەی سەرەکیی ھەڕەشەکانی ناوچەکە واتە ڕژێمی زایونی ببنەوە.
کۆمکاری عهرهبی به توندی سهرکۆنهی هێرشهکهی دوێنێی تورکیا بۆ سهر هێزهکانی سنوور پارێزی عێراق کردو جەختی لەوەش کردەوه که کۆمکاری عهرهبی له پشت ههر ههنگاو و وهڵام و کاردانهوهیهکی عێراق دهوهستێت که دژی تورکیا بیگرێتهبهر.
سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب ڕۆژی چوارشەممە تورکیای بە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی سووریاو لیبی و عێراق تۆمەتبار کرد.