پەرۆش بوونی وەزیری تەندروستیی تورکیا لە ڕەوتی پەرەسەندنی «کۆڤیدی_١٩»
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i389504-پەرۆش_بوونی_وەزیری_تەندروستیی_تورکیا_لە_ڕەوتی_پەرەسەندنی_کۆڤیدی_١٩
وەزیری تەندروستیی تورکیا لە ڕەوتی پەرەسەندنی «کۆڤیدی_١٩» لە وڵاتەکەی دا نیگەرانیی دەربڕی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2020 06:47 Asia/Tehran
  • پەرۆش بوونی وەزیری تەندروستیی تورکیا لە ڕەوتی پەرەسەندنی «کۆڤیدی_١٩»

وەزیری تەندروستیی تورکیا لە ڕەوتی پەرەسەندنی «کۆڤیدی_١٩» لە وڵاتەکەی دا نیگەرانیی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، «فەخرەددین کوجا»وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو ١٣٥ کەس لە بەر تووشبوون بە ڤاسرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتەدا گیانیان لە دەست داوەو پێنج ھەزارو ٥٣٢ کەسیش توشی ڤایرۆسەکە ھاتوون و ئابەمجۆرە ڕێژەی گشتیی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ٤٤٠ ھەزارو ٨٠٠ کەس و ژمارەی کۆچکردووانیش بۆ ١٢ ھەزارو ٢١٩ کەس ھەڵکشاوە.

ناوبراو وتیشی: ژمارەیەکی زۆری توشبووان دۆخیان شپرزەیەو تەنیا شتێک کە دەتوانێ ڕادەی مردن لە بەر ئەم ڤایرۆسە کەم کاتەوە، ڕەچاوکردنی مەوداو دوورکەوتنەوەو لە ئاپڕەکان لەوانە ئاھەنگی زەماوەندو ڕێ و ڕەسمی پرسەوسەرەخۆشی و بەکارھێنانی دەمامکە.