سکاڵای ئەردوغان دژی نوێنەری پارتی کۆماریخوازی گەل
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i390673-سکاڵای_ئەردوغان_دژی_نوێنەری_پارتی_کۆماریخوازی_گەل
سەرۆک کۆماری تورکیا دژی نوێنەرێکی پارتی کۆماریخوازی گەل واتە سەرەکی ترین پارتی نەیاری دەوڵەت لە پەرلەمانی تورکیا سکاڵای بردووەتە لای دادگە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2020 20:54 Asia/Tehran
  • سکاڵای ئەردوغان دژی نوێنەری پارتی کۆماریخوازی گەل

سەرۆک کۆماری تورکیا دژی نوێنەرێکی پارتی کۆماریخوازی گەل واتە سەرەکی ترین پارتی نەیاری دەوڵەت لە پەرلەمانی تورکیا سکاڵای بردووەتە لای دادگە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «ئێن تی ڤی»ی تورکیا، «حسەین ئایدین» پارێزەری «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە دادنامەیەکی لەم بارەیەوە ڕادەستی دادگەیەکی ئانکارا کرد.

لەو دادنامەیەدا وێڕای ئاماژە کران بەمەی کە «ئوێزگوێر ئوزەل» جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆماریخوازی گەل لە لێدوانێکی دا سەرۆک کۆماری تورکیای وەک دیکتاتۆر ناوبردووە، داوا لە دادگە کراوە کە ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی تورکیا بڕیاری  دانی ٢٥٠ ھەزار لیرە زیانبایی بە سەردا بسەپێندرێت.