ڕاوێژی تورکیا لەگەڵ ڕووسیا بۆ وەرگرتنی دووھەمین باری «ئێس _ چوارسەد»
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i393623-ڕاوێژی_تورکیا_لەگەڵ_ڕووسیا_بۆ_وەرگرتنی_دووھەمین_باری_ئێس_چوارسەد
تورکیا سەرباری وشداری دان و بایکۆتەکانی ئەمریکا لە سەر وتووێژەکانی لەگەڵ ڕووسیا بۆ وەرگرتنی دووھەمین باری سیستێمی بەرگریی ئاسمانیی «ئێس_چوارسەد»و بەرھەمھێنانی ھاوبەشی بەردەوام دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2021 03:24 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی تورکیا لەگەڵ ڕووسیا بۆ وەرگرتنی دووھەمین باری «ئێس _ چوارسەد»

تورکیا سەرباری وشداری دان و بایکۆتەکانی ئەمریکا لە سەر وتووێژەکانی لەگەڵ ڕووسیا بۆ وەرگرتنی دووھەمین باری سیستێمی بەرگریی ئاسمانیی «ئێس_چوارسەد»و بەرھەمھێنانی ھاوبەشی بەردەوام دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی سپۆتنیک، «ئیسماعیل دەمیر» سەرۆکی پیشەسازیی بەرگریکارانەی تورکیا وێڕای بە بێ ئەنجام زانینی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی وڵاتەکەی ، وتی: وتووێزمان لەگەڵ ڕووسیا بۆ بەرھەمھێنانی ھاوبەش و وەرگرتنی دووھەمین باری سیستێمی بەرگریی ئاسمانیی «ئێس_چوارسەد» دواقۆناغەکانی تێپەڕ دەکات.

«ئیسماعیل دەمیر» وێڕای بە ملھوڕانە زانینی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی تورکیا لە بەر کڕینی سیستێمی موشەکیانەی «ئێس_چوارسەد» وتیشی: ئانکارا ملکەچی گوشارەکانی واشێنگتۆن نابێت.

دامەزراندنی سیستێمی بەرگریی ئاسمانیی «ئێس_چوارسەد»ی چێکراوی ڕووسیا لە ژوئیەی ٢٠١٩ەوە بووەتە ھەوێنی ئاڵۆزییەکانی نێوان ھەردووک وڵاتی تورکیاو ئەمریکا.