وتووێژی تەلەفۆنیی چاووش ئوغلو لەگەڵ ھاوتای ئینگلیزیی خۆی لە بارەی فەلەستینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i396627-وتووێژی_تەلەفۆنیی_چاووش_ئوغلو_لەگەڵ_ھاوتای_ئینگلیزیی_خۆی_لە_بارەی_فەلەستینەوە
وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا لە درێژەی دیپلۆماسیی تەلەفۆنی و نێونەتەوەیی سەبارەت بە ئیدانەکردنی ھەنگاوەکانی ڕژێمی زایونی دژی جەماوەری بێ دەرەتانی فەلەستین لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بریتانیا وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 18, 2021 13:18 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی چاووش ئوغلو لەگەڵ ھاوتای ئینگلیزیی خۆی لە بارەی فەلەستینەوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا لە درێژەی دیپلۆماسیی تەلەفۆنی و نێونەتەوەیی سەبارەت بە ئیدانەکردنی ھەنگاوەکانی ڕژێمی زایونی دژی جەماوەری بێ دەرەتانی فەلەستین لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بریتانیا وتووێژی کرد.

«مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ «دۆمینیک ڕاب» سەبارەت بە ھەنگاوی نێونەەوەیی پێویست بۆ ڕاگرتنی قەڵاچۆی خەڵکی بێ دەرەتانی فەلەستین لە لایەن لەشکریانی زایونییەوە وتووێژی کرد.

چاووش ئوغلو وێڕای ئاماژە کردن بە ھەنگاوەکانی دڕندەکارانەی ڕژێمی زایونی لە فەلەستین،  کاردانەوەی لێبڕاوانەی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەرامبەر بەم بابەتە بە پێویست زانی.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە ھاوڕێیەتیی بڕێک لە وڵاتانی ئەورووپی و ڕۆژئاوایی لەوانە بریتانیا و ئەمریکا ھەتا ئێستا خۆیانیان لە ڕاگەیاندنی ھەڵوێستێکی لێبڕاوانە دژی ڕژێمی زایونی دزیوەتەوە.