قۆڵبەست کرانی کەسایەتیی ناوداری ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i403046-قۆڵبەست_کرانی_کەسایەتیی_ناوداری_ئۆپۆزیسیۆنی_تورکیا
«مەتین گورجان» لە کەسایەتییە ناسراوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بە پێی بڕیاری دادگەیەکی ئەم وڵاتە قۆڵبەست کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2021 14:01 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی کەسایەتیی ناوداری ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا

«مەتین گورجان» لە کەسایەتییە ناسراوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بە پێی بڕیاری دادگەیەکی ئەم وڵاتە قۆڵبەست کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «مەتین گورجان» ئەفسەری خانەنشین کراوی سوپاو دامەزرێنەری پارتی «دیموکراسی و پێشکەوتن»ی ئەم وڵاتە تۆمەتی فرۆشتنی زانیاریی نھێنی بە دبپلۆماتە بیانییەکانی لە سەرە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بەرواری دادگایی کرانی «گورجان» دوای پەسەند کرانی سزانامەی دادئەستێنێک لە دادگەدا، ڕوون دەبێتەوە.

«گورجان» ئەفسەری خانەنشین کراوی سوپای تورکیا ھاوڕێ لەگەڵ «عەلی باباجان» سەرۆکی ئێستای «پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن» ئەم پارتەیان داناوە.