تەقینەوەیەکی قورس لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا ڕووی دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i414263-تەقینەوەیەکی_قورس_لە_شاری_ئەستەنبوڵی_تورکیا_ڕووی_دا
ھێندێک لە میدیاکانی تورکیا باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکی قورسیان لە شاریئەستەمۆڵی کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2023 19:58 Asia/Tehran
  • تەقینەوەیەکی قورس لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا ڕووی دا

ھێندێک لە میدیاکانی تورکیا باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکی قورسیان لە شاریئەستەمۆڵی کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، میدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەواڵی ڕوودانی  تەقینەوەکی قورس لە ئەستەمۆڵیان بڵاوکردەوە، بەڵام ئاماژەیان بە جۆر و وردەکارییەکانی ئەم تەقینەوەیە نەکردەوە.

تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی ئەگەری زیانی گیانی لەم تەقینەوەیەدا بڵاو نەکراوەتەوە.

نزیکەی مانگێک لەمەوبەر بەهۆی تەقینەوەیەک لە گەڕەکی تەقسیم لە ناوەندی شاری ئەستەمۆڵ لانیکەم ١١ کەس برینداربوون.