یەکەم تاقم لە هێزەکانی پەکەکە، چەکەکانیان ڕادەست دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i439777-یەکەم_تاقم_لە_هێزەکانی_پەکەکە_چەکەکانیان_ڕادەست_دەکەن
ژمارێک لە هێزەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، چەکەکانیان رادەست دەکەن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 01, 2025 09:20 Asia/Tehran
  • یەکەم تاقم لە هێزەکانی پەکەکە، چەکەکانیان ڕادەست دەکەن

ژمارێک لە هێزەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، چەکەکانیان رادەست دەکەن.

بڕیارە ئەو کارە لە ڕێوڕەسمێکی فەرمی وئاشکراو لەچوارچێوەەی پرۆسەی دەسپێکرانەوەی ڕەوتی ئاشتی لە تورکیا، لە دەسپێکی مانگی ژولای ئەنجام بگرێ.

 پاش چەندین دیدار و دیمانە لەنێوان شاندی دەم پارتی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی، ئۆجەلان لە ٢٧ی فێڤرییەی ئەمساڵدا خوازیاری بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پارتەکەی، چەکداماڵین و وازهێنان لە شەڕی چەکدارانە بوو. پەکەکە لە رۆژانی ٥و٧ ی مای ئەمساڵ، دوانزەیەمین کۆنگرەی خۆی بەڕێوەبرد و بڕیاری دا کۆتایی بێنێ بە شەڕی چەکداریی.