دیدارو وتووێژی زەریف لەگەڵ فەرماندەری سوپای پاکستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i389018-دیدارو_وتووێژی_زەریف_لەگەڵ_فەرماندەری_سوپای_پاکستان
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە دووھەمین ڕۆژ لە گەشتەکەی بۆ ئیسلام ئاباد بە ئوامادە بوونی لە بنکەی ھێزە چەکدارەکانی پاکستان چاوی کەوت بە فەرماندەری سوپای ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 11, 2020 10:26 Asia/Tehran
  • دیدارو وتووێژی زەریف لەگەڵ فەرماندەری سوپای پاکستان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە دووھەمین ڕۆژ لە گەشتەکەی بۆ ئیسلام ئاباد بە ئوامادە بوونی لە بنکەی ھێزە چەکدارەکانی پاکستان چاوی کەوت بە فەرماندەری سوپای ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بەرلە دیداری فەرمیانەی لەگەڵ «قەمەر جاوید باجوا» فەرماندەری سوپای پاکستان، لەگەڵی دا سەردانی ھێمای شەھیدانی ئەم وڵاتەیان کرد لە بنکەی سەرکردایەتیی سوپاتی پاکستان و پاسەوانی ڕێزنانی کە لەو شوێنەدا ئامادە ببوو بەسەر کردەوەو بە دانانی ناجەگوڵینە ڕێزی لە پلەی شەھیدانی سوپای ئەم وڵاتە گرت.

زەریف و باجوا دوای ئەم ڕێ و ڕەسمە لە بارەی دیاریکران و ھێزمەند کردنی ھاوکاریی سنووری و بەرەڤانی و پەرە پێ دانی پەیوەندیی سەربازی لە نێوان ھەردووک وڵاتە دراوسێکە پێکەوە وتووێژیان کرد.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و «باجوا» فەرماندەری سوپای پاکستان    تازەترین گۆڕانکارییە ئاسایشتییەکانی ناوچەکە بە تایبەت ئەفغانستانیان تاوتوێ کردو لە سەر ھاوکاریی ھەمەلایەنەی نێوان ئێران و پاکستان بە تایبەت لە بواری ئاسایشتی و ئاگاداری کردن لە سنوورە ھاوبەشەکانی کە سنوورەکانی ئاشتی و دۆستایەتیی ھەردووک وڵاتەکەیان پێ دەگوترێت، پێیان داگرت.