‌بایدن چه‌ند بریارێکى تره‌مپ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391736-بایدن_چه_ند_بریارێکى_تره_مپ_هه_ڵده_وه_شێنێته_وه
سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مه‌ریکا، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى به‌ کۆشکى سپى وه‌کو 46ـه‌‌مین سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا،ژماره‌یه‌ک بڕیارى تره‌مپ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2021 12:56 Asia/Tehran
  •  ‌بایدن چه‌ند بریارێکى تره‌مپ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مه‌ریکا، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى به‌ کۆشکى سپى وه‌کو 46ـه‌‌مین سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا،ژماره‌یه‌ک بڕیارى تره‌مپ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌.

به‌پێى میدیاکانى ئه‌مه‌ریکا، ئه‌و بڕیارانه‌ى بایدن واژۆیان له‌سه‌ر ده‌کات، پێشتر له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه‌ راگیراون، به‌ڵام بایدن ده‌یه‌وێت به‌ په‌له‌ و دووباره‌ کار به‌و بڕیارانه‌ بکرێت.کە بریتین لە :

1.     گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ رێککه‌وتننامه‌ى پاریس تایبه‌ت به‌ که‌شوهه‌وا، که‌ پێچه‌وانه‌ى تره‌مپه‌ و پێشتر لێى کشاوه‌ته‌وه‌.

2.     هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى گه‌شتکردنى هاووڵاتییان له‌ ژماره‌یه‌ک وڵات بۆ ئه‌مه‌ریکا، که‌ پێشتر تره‌مپ ده‌ریکردووه‌.

3.     منداڵانى کۆچبه‌رانى مه‌کسیکى له‌ دایک و باوکیان جیاناکرێنه‌وه‌.

4.     به‌کارهێنانى ده‌مامک له‌ دامه‌زراوه‌ فیدراڵییه‌کان و ئامرازه‌کانى گواستنه‌وه‌، ده‌بێته‌ ناچاری، که‌ پێشتر تره‌مپ رێگر بووه‌ له‌و بڕیاره‌.

5.     خێراکردنى هه‌ڵمه‌تى کوتان دژى په‌تاى کۆرۆنا له‌ وڵات.

6.     خستنه‌ڕووى پلانێکى تایبه‌ت به‌ پشتیوانیکردنى ئابوورى وڵات، به‌ به‌هاى 1.9 تریلیۆن دۆلار.