ڕوودانی دوو تەقینەوە لە بەغدا
شوبات 02, 2021 06:09 Asia/Tehran
میدیاکانی عێراق ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە باسی تەقینەوەی دوو بومبایان کرد لە ناوەڕاست و باشووری ڕۆژھەڵاتی بەغدای پێتەختی عێراق.
کەناڵی شەفەق نیوز بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاسایشتی ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ئەم تەقینەوانە دوکانێک لە گەڕەکی «سەمایە» لە باشووری ڕۆژھەڵاتی بەغدا و شوێنێکی دەرمانیش لە ناوچەی کەڕڕادە لە ناوەڕاستی پێتەخت کرانە ئامانج.
ئەم سەرچاوە ئاسایشتیە ڕاشیگەیاند: ھێزەکانی ئاسایشت شوێنی تەقینەوەکانیان گەمارۆ داوەو لێکۆڵینەوە لەم بارەیەوە دەستی پێ کراوە.
وەک باسی دەکرێا ئەم تەقینەوانە قوربانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
وردیاتی زیاتر لەم بارەیەوە نەدرکێندراوە.
سەرپەیڤ