تەقینەوە لە باشووری بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i392473-تەقینەوە_لە_باشووری_بەغدا
سەرچاوە ئاسایشتییەکان لە عێراق باسی ڕوودانی تەقینەوە لە فرۆشگەیەکی کحولیاتیان کردووە لە باشووری بەغدا پێتەختی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 04, 2021 09:55 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە باشووری بەغدا

سەرچاوە ئاسایشتییەکان لە عێراق باسی ڕوودانی تەقینەوە لە فرۆشگەیەکی کحولیاتیان کردووە لە باشووری بەغدا پێتەختی عێراق.

بە ێی ڕاپۆرتی ڕۆزی پێنج شەممەی «شەفەق نیوز» سەرچاوە ئاسایشتییەکان ڕایانگەیاندوە کە ئەم فرۆشگەیەی کحولیات لە گەڕەکی «جەرفولنەداف» بە بۆمبایەکی دەستکردەوە کراوەتە ئامانج.

ھێشتا ھیچ گروپێک بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوەیەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

میدیاکانی عێراق ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەش باسی تەقینەوەی دوو بۆمبایان کرد لە ناوەڕاست و باشووری ڕۆژھەڵاتی بەغدا.