بەردەوامیی پێکدادانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان و داھاتووی لێڵی کێشەی «قەرەباغ»
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڤیدیۆ_هەواڵ-i384191-بەردەوامیی_پێکدادانەکانی_نێوان_ئازەربایجان_و_ئەرمەنستان_و_داھاتووی_لێڵی_کێشەی_قەرەباغ
سەرباری ھەوڵە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان بۆ کەم کردنەوەی کێشەی سنووریی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان ، پێکداد انی نێوان ھەردووک لا لە سەر ھێڵی نێوانیان ھەروا بەردەوامە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 24, 2020 05:45 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پێکدادانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان و داھاتووی لێڵی کێشەی «قەرەباغ»

سەرباری ھەوڵە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان بۆ کەم کردنەوەی کێشەی سنووریی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان ، پێکداد انی نێوان ھەردووک لا لە سەر ھێڵی نێوانیان ھەروا بەردەوامە.

شارستانی «تاووس»

لەم ئاراستەیەدا، وەزارەتی بەرەڤانیی کۆماری ئازەربایجان جارێکی تر ھێزەکانی ئەرمەنستانی بە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ لە نێوان ھەردووک وڵات تۆمەتبار کردووە.

وتەبێژی  وەزارەتی بەرەڤانیی کۆماری ئازەربایجان وێڕای تۆمەتبارکردنی ھێزەکانی ئەرمەنستان بە پێشێلکردنی ئاگربڕ لە ناوچەی کێشەلەسەری «قەرەباغ» وتی: لەشکریانی ئەرمەن پابەندی میکانیزمی ئاگربڕ لە ناوچەکەدا نین.

سەرباری بڵاو بوونەوەی بەیاننامەو بوختان کردن بۆ یەکتر، ھەتا ئێستا ڕوون نییە کە کامەیان یەکەم جار لەم مانگە زایینییەدا پێکدادانی سنووریی دەست پێکردووە.

شارستانی «تاووس» ناوچەیەکی ستراتژییە بۆ ئابووریی وزەی کۆماری ئازەربایجان و گورجستان و تورکیا.

پرسیارێکی سەرەکیش ئەمەیە کە بۆ تێکھەڵچوونە سنوورییەکان ئەمجارەیان لە شارستانی «تاووس» سەری ھەڵداوە؟ لە ڕاستی دا بە پێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو ئەمە یەکەمجارە کە پێکدادان لە ناوچەیەکی بەدەر لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی «قەرەباغ» و لە ناوچەی ستراتژیی «تاووس» دەستی پێ کراوە.