شوێنە گەشتیاریەکانی شاری تەورێز
https://kurdish.sahartv.ir/news/کورتە_بەرنامە-i348419-شوێنە_گەشتیاریەکانی_شاری_تەورێز
تەورێز یان تەبرێز دووەم شاری گەورەی ئازەری زمان، چوارەم شاری گەورەی ئێران و ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵاتی ئێرانە. تەورێز مێژوویەکی کۆنی ھەیە و شارێکی گرینگ بووە لە ڕووداوە سیاسییەکانی ناوچەکەدا. لە کەسایەتیە ناودارەکان کە نازناویان تەورێزیە : عەلی شاە کوڕی ئەبوبەکری تەورێزی وەزیری سولتان ئیبن سەعیدی مەغۆلی بوو و لە تەورێز مزگەوتێکی مەزنی بنیات نابوو. ابن بطوطە لە باسی گەڕەکەکانی بەصرە ناوی میر رکن الدین العجمی التوریزی دێنێت کە حوکمڕانی شارەکە بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2018 07:38 Asia/Tehran

تەورێز یان تەبرێز دووەم شاری گەورەی ئازەری زمان، چوارەم شاری گەورەی ئێران و ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵاتی ئێرانە. تەورێز مێژوویەکی کۆنی ھەیە و شارێکی گرینگ بووە لە ڕووداوە سیاسییەکانی ناوچەکەدا. لە کەسایەتیە ناودارەکان کە نازناویان تەورێزیە : عەلی شاە کوڕی ئەبوبەکری تەورێزی وەزیری سولتان ئیبن سەعیدی مەغۆلی بوو و لە تەورێز مزگەوتێکی مەزنی بنیات نابوو. ابن بطوطە لە باسی گەڕەکەکانی بەصرە ناوی میر رکن الدین العجمی التوریزی دێنێت کە حوکمڕانی شارەکە بوو.

شاری تەورێز پێش ھاتنی مەغؤل و ئوغووزو سەلجووق ، شارێکی بچووک بوو لە ژێر دەسەڵاتی ئازەری بووه لە میرە ھەرە ناودارەوەکانی رەوەندی میر حسینی رەوادی و میر وھشودان و میر مەملانن. ساڵی 1042 بومەلەرزەیەکی بەھێز نیوەی شارەکەی بە دانیشتووانەوە لە ناوبرد.