ئیدانەکرانی گرتنی ڕێبەرانی کوردی تورکیا لەلایەن چالاکانی سیاسی ومەدەنی هەولێر
چالاکان و ڕێکخراوەکانی جەماوەریی شاری هەولێر، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک وێڕای ئیدانەکردنی هەوڵی دەوڵەتی تورکیا لەمەڕ گرتنی ڕێبەران و نوێنەرانی یاسایی کوردەکان لەم وڵاتە، داوای ئازادی ئەوانیان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی سبەی، لە کۆبوونەوەیەک دا کە لە لایەن چالاکانی سیاسی و مەدەنی و ڕێکخراوەکانی جەماوەریی شاری هەولێری هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو هەوڵی دەوڵەتی تورکیا واتە گرتن و لە بەند کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگن یوکسکداغی سەروکانی هاوبەشی هەدەپە و نوێنەرانی دیکە، شارەداران و سیاسەتڤانانی کورد، بە توندی ئیدانە کرا.
بەشداران لەم کۆبوونەوە یە بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەک گیرانی ڕێبەران و نوێنەرانی سیاسی کوردەکان لە تورکیا کە بە دەنگی یاسایی خەڵک هاتوونەتەسەرکار، بە هەوڵێک بەدژی بنەمای دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ زانیوە و پێداگرییان کرد ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو سەلماندوویەتی پرسی کوردەکان هیچکات لە ڕێگەی توندوتیژی و سەرکوت کردن چارەسەر نەکراوە و تەنیا ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی وتووێژ و ڕێگەکانی ئاشتیانەیە .
ئەم بەیاننامەیە هەروەها داوای لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، ڕێکخراوەکانی جیهانی و پارتەکانی سیاسی هەرێم دەکات هەوڵەکانیان بۆ ئازاد کردنی هەرچی خێراتری ڕێبەرانی کورد لە تورکیا و دەستپێکردنەوەی وتووێژی ئاشتی نێوان دەوڵەت و کوردەکان بدات .
هەرلەم حاڵەدا لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش لەوان ئاکری
خەڵک بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕازیانە ، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر گیرانی ڕێبەرانی هەدەپە و سیاسەتڤانانی کوردی تورکیا و داوای ازادی ئەوان و کۆتایی دان بە سیاسەتی پارتی داد و گەشەپێدان لەم وڵاتەیان کرد کە سەرکوتکارانەیان وەسف کرد.