حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بیست ملیارد دوڵار قەرزدارە
وەزیری سەرچاوە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئاماژە دان بە هەبوونی قەیرانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان ، لەقەرزداربوونی بیست ملیارد دوڵاریی هەولێر هەواڵی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، ئاشتی هەورامی لە وتارێکدا کە لەڕۆژنامەی ڕوداو بڵاوکردەوە ڕایگەیاند : گشت قەرزەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بیست ملیارد دوڵارە . ئەو چوار ملیارد دولار لەم قەرزانەی مۆچەی وەدوا کەوتووی کارمەندانی دەوڵەت ڕاگەیاند .
وەزیری سەرچاوە سروشتیەکانی هەرێم سەر بە پارتی کە لەماوەی چەند ساڵی ئەم دوائیە بە پەێرەوی کردن لە سیاسەتی سەربەخۆیانەی نەوتی لە بەغدا ودەرهێنان وفروشتنی ڕاستەوخۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانی لە لایەن هەولێر ، وادە وبەڵینی سەربەخۆیی ئابووری ولە کۆتایی دا سەربە خۆیی سیاسی بە کوردەکان دەدا ، هۆی قەرزدار بوونی بیست ملیارد دوڵاریی هەرێمی پشتیوانی و لاگری لە بەشی وزەو دابین کردنی کارەباو بچرانی بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی ناوەندی عێراق ودابەزینی جیهانی نڕخی نەوت ڕاگەیاند .
ئاشتی هەورامی پاش ئەمەیش لە جڤینی ئەنستیتۆی توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین " ئیم ئی ئار ئای" لە شاری هەولێر و بە ئامادە بوونی نێچێروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند کە قەیرانی ئابووری ئێستاکە لە هەرێم هیچ پێوەندیەکی بە نڕخی نەوت ودابەزین وپەرەی نیە وتەنانەت ئەگەر نڕخی هەر بەرمیل نەوت یش بگاتە سەد دوڵارویا یەک ملوین دولاریش ، ئەم قەیرانە ئابووریە لەسەرجێی خۆیەتی و چارەسەر ناکرێت جەختی کرد کە بۆ چارەسەر کرانی قەیرانی ئابووری هەرێمی کوردستان نابێ چاوەڕوانی پەرجوو و موعجیزە بین.