کاردانەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە قسەکانی سەرلەشکەر سەفەوی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i262879-کاردانەوەی_حکومەتی_هەرێمی_کوردستانی_عێراق_بە_قسەکانی_سەرلەشکەر_سەفەوی
حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی قسەکانی سەرلەشکەر سەفەوی دایەوە ولەسەر پێوەندی باش ودوستانەی نێوان هەرێم وتاران جەختی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2016 16:15 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی  حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە قسەکانی سەرلەشکەر سەفەوی

حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی قسەکانی سەرلەشکەر سەفەوی دایەوە ولەسەر پێوەندی باش ودوستانەی نێوان هەرێم وتاران جەختی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر بەگیڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕوداو ، حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا لەسەر پێوەندی دوستانە وباشی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، هەرێمی کوردستانی عێراق لەم بەیاننامەیەدا هەروەها وتوویەتی: یەکێ لە بنەماکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەدیی هاتنی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی لەوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها بەهێز کردنی ئەم پێوەندیانەیە . ئێمە پێبەندین کە هۆکاری پاوەجیی وئەمنیەت لە ناوچە بین و لە کاروباری ناوخۆیی  وڵاتانی تر  دەسوەردان نەکەین. ئەمە یەکێ لە بنەماکانی سیاسەتی دەرەوەیی  هەرێمە کە هەمووکات لە پێوەندی خۆمان لەبەرچاوی دەگرین.

لەدڕێژەی ئەم بەیاننامەیەدا جەخت کراوە: پێوەندی نێوان هەرێمی کوردستان وکۆماری ئیسلامی ئێران یش بە پێی هاوکاری دوو لایەنە و پیوەندی مێژووئیە . ئێمە لە دەوڵەت وخەڵکی ئێران بە هۆی ئەمە کە لە ڕۆژە دژوارو سەخڵەتەکاندا لە خەڵکی هەرێم پێشوازیان کردووە ، سوپاس دەکەین وئەم کردەوەیە هیچ کات لەبیر ناکەیەن . هەروەها لە هەموو وڵاتان  لەوان ئێران کە بە هێزەکانی پێشمەرگە و خەڵکی هەرێمی کوردستانی لەشەڕ لەدژی ترۆریستەکانی داعش یارمەتیان داوە ، رێز دەگرین.

لە کۆتایی ئەم بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە کە: کارگروپێکی ئەمنیەتی هاوبەش لەنێوان هەولێر وتاران بە مەبەستی لاچوونی ناکۆکیەکانی نێوان دوو لایەن بەدیی هاتووە و دوولایەن زۆر جار جەختیان کردووە کە هەرجۆرە مەسەلەی ئەمنیەتی دەبێ لەم کارگروپە دا لێک بدرێتەوە. شایانی باسە، ڕۆژی دووشەممە سەرلەشکەر سەفەوی یارێدەر وڕاوێژکاری باڵای فەرماندەیی گشتیی هێزەکان لە بارەی گوڕانکاریەکانی کوردستانی عێراق وتبووی : لەوەی کە بارزانیەکان رێگا دەدەن لە باکووری عێراق کنسولخانەی سەعودیەکان بەدژی ئێرانی چەک بدات ، وشداری دەدەین. بارزانی دەبێ بزانێ کە بۆ پارێزرانی هەولێر قەرزداری کۆماری ئیسلامی ئێرانن . کوردەکانی عێراق ئاریائین و ریشەیان ئاریاییە. هۆ گرییان بە ئێران هەیە بەڵام بزانن ئەگەر بکەونە  ناو ئەم یاریە سیاسیەوە، ئاشکرانیە کە ئیتر ئێران یارمەتیان بدات. ئێمە نگەرانین لەوەی کە هەرێمی کوردستان بەرەو دوورکەوتنەوە لە حکومەتی ناوەندی بچێت وئێمەیش حەز بەوە ناکەین.