کاردانەوەی توندی ئێزدییەکان بە پێکهێنانی تیپی عەرەبی لەلایەن هەرێمەوە
هێزەکانی بەرەڤانیکاری ئێزەد خان، ئێزدییەکانی پارێزگای نەینەوای ئێراق بەتوندی وشدارییان دا بە هەرێمی کوردستان و مەسعود بارزانی لەمەڕ هەوڵدان بۆ پێکهێنانی تیپێکی داگری عەرەبه کان لە وەزارەتی پێشمەرگە.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، لەبەیاننامەی هێزەکانی بەرەڤانیکاری ئێزەدخان بەئاماژە بە ڕاپۆرو هەواڵەکان لەبارەی پێکهێنانی تیپێک لە عەرەبەکانی ناوچەی زوممار، رەبیعە، شنگال و ناوچەکانی دەورووبەر بەفەرمانی بارزانی، ڕاگەیێندراوە؛ ئەوانەی کە بڕیارە لەو تیپەدا بگونجێندرێن، هەموویان لەبن فەرمانی داعشدا بوون و لەو گرووپە تیرۆریستییەدا ، پێگەوشوێنی ئەمیریان بووەو لەداهاتوودا، تاوانکارییەکانیان لەدژ کوردەکان لە ئاگۆستی٢٠١٤دا ئاشکرا دەبێ.
لەو بەیاننامەیەدا بەئاماژە بەوەی کە ئێزدییەکان، پەیوەندیی مێژوویی و پتەویان لەگەڵ زۆربەی عەشیرەتەکانی ناوچەدا هەیە، پێداگیراوە کە جارێکی دیکە ڕێگەنادەن کەسانێک لەداگیرکرانی شنگالدا هاوکاری داعشیان کردووەو ئێزدییەکانیان خستووەتەبەردەست ئەو گرووپە ڕەشەکوژە، بگەڕێنەوە ناوچە.
هێزەکانی بەرەڤانیکاری ئێزەدخان هەروەها ڕایدەگەیێنن کە وەها سەنەدو فایلێکی ڤیدیۆیی و دەنگییان لەدەست دایە کە هاوبەشیی بەشێک لە عەشیرەتەکانی عەرەبی ئەو ناوچانە لەپاکتاویی ڕەگەزیی ئێزدییەکان دەسەلمێنێ و لەداهاتوودا ناوی ئەوان بۆ بیروڕای گشتی ئاشکرا دەکەن و ئەو بەڵگەو دێکۆمێنتانە دەخەنە بەردەست دادگە.
ئەو هێزە، باسی ئەوەی کرد کە بەنیازە ژمارێک لە ئەنجامدەرانی کوشتاری ئێزدییەکان کە هاوکاریی داعشیان کردووە، ڕادەستی هەرێمی کوردستان بکاو ڕاشیگەیاندووە کە ئەو کەسانە لەجیاتی ئەوەی کە دادگەیی بکرێن، ئازادکراون و ڕەوانەی ئوروپا کراون.