پێداگری بارزانی لەسەر هاوژینی ئاشتیانەی نێوان ئەتنەکان لە ئێراق
سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەسەر هاوژینیی ئاشتیانەی نێوان هەموو ئەتن و هۆزەکان لە ئێراق پێداگری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، نێچیروان بارزانی سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەشاری هەولێر وتی : کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە ئیسلام و مزگەوتەکان بو ئامانجی حیزبایەتی یان بڵاو کردنەوەی بیرۆکەی توندڕەوی دروست نییە و دەبێ شەڕی ئەتنی و ئایینی لەئێراق کۆتایی پێ بێت .
بارزانی پێداگری کرد تاقمی تیروریستیی داعش بە هەوڵی دڕندانە بێ ڕێزی بە ئیسلام کرد لەحاڵێکدا کە هێزی پێشمەرگە بەنیازی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستانە و خەڵکی ئێراقیش داکۆکییان لێ دەکەن.
سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق پێداگری کرد : تیرۆریستان مەترسیەکی گەورە بۆ جیهان دێنە ئەژمار و دەبێ لەگەڵ ناوەندەکانی ئایینی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی بیرۆکەی وەهابی هاوکاری بکرێ.
بارزانی پێداگری کرد ، هەرێمی کوردستانی ئێراق شەڕ بەدژی تیرۆریزمی بە هاوکاری کەسایەتییەکانی ئایینی درێژە پێ دەدات و مامۆستایانی ئایینی دەبێ بیرۆکەی توندڕەوی بنبڕ بکەن چونکە ئەم بیرە توندڕەوانەیە دەبێتە هۆی کوژرانی سەدان کەس و ئاوارە بوونی هەزاران کەسی دیکە .
چوار هەزار هێزی پێشمەرگەی کورد هاوڕێ لەگەڵ هێزی هاوبەشی ئێراقی لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ کە لە ڕۆژی دووشەممە حەڤدەی ئوکتوبەر دەستپێکراوە، بەشدارییان هەیە و ئەم هێزانە تائێستا توانیویانە چەند گوند لە دەستی تیرۆریستان ئازاد بکەن .