هەولێر: ناوچە ناکۆکی لەسەرەکانی ژێرچاوەدێری پێشمەرگە،دەلکێننە هەرێم
سه‌رۆکی لیژنه‌ی ناوچه کوردییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که ناوچه‌کانی ژێرکۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه له داهاتوودا به شێوه‌ی یاسایی به هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌لکێندرێن.
به پێی ڕاپۆرتی کورد پرێس ، نه‌سره‌دین سه‌ندی، سه‌رۆکی لیژنه‌ی ناوچه کوردییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان ئاشکرای کرد که له ئێستادا هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان زیاتر له ۹۰ له‌سه‌دی ناوچه کوردییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستانی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
نه‌سره‌دین سه‌ندی ڕایگه‌یاند: ئه‌م ناوچانه‌ی که ئیستادا به ده‌ستی پێشمه‌رگه‌وه‌یه دواجار به یاسایی به خاکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌لکێت و ئێستا چاوه‌راونی ئه‌وه‌ین ناوچه‌کانی حه‌ویجه و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ش وه‌ربگرینه‌وه تاکوو به‌م شێوه سه‌رجه‌م ناوچه کوردستانییه‌کان له بنده‌ستی داعش ڕزگار بکه‌ین.
پاش ئه‌وه‌ی که سه‌رجه‌م ناوچه کوردستانییه‌کان ڕزگار بوون، بۆ کشانه‌وه‌ی سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌نگاو ده‌نین.
شیاوی ئاماژه‌یه ئه‌و ناوچه کوردییانه‌ی ئیستا به‌ده‌ر له سنووری هه‌رێمی کوردستانن و ماده‌ی ۱۴۰ی ده‌ستووری ده‌یانگرێته‌وه یه‌کێکن له کێشه که‌ڵه‌که بووه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق.