وشداریی نێچیرڤان بارزانی لەمەڕ شەڕی تایفی و توندڕەوی خوازی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێی داگرت؛ داعش بە ئەنجامدانی تاوانگەلی هۆڤانە بەناوی دینەوە، بێ ڕێزی بە ئیسلام کردووە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) ؛ بەگێڕانەوە لە ڕۆژنامەی واوەناوچەیی القدس العربی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە جڤینێکدا کە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دینی لە شاری هەولێر بەڕێوەی بردبوو، وتی: دانیشتنەکەمان لێرە لەسای خۆڕاگری و ئازایەتی هێزی پێشمەرگەوەیە.
ناوبرا هەروەها وتی: داعش بەئەنجامدانی کردەگەلی هۆڤانە، بێ ڕێزی بە ئیسلام کرد، ئەوە لەحاڵێکدایە کە هێزی پێشمەرگە بە ئەخلاق و پاڵپشتی لە گەل، جیێ شانازیمانە.
بارزانی وتیشی: داعش، موسڵی وەک پێتەختی خەلافەتی خۆی هەڵبژارد بەڵام لە زووترین کاتدا ئەو شارە ڕزگار دەکەین.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سڵاو و ڕێزی خۆی ئاراستەی سوپای ئێراق کرد کە ئێستا بەهاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە خەریکی شەڕ لەدژ داعشن.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی کرد؛ تیرۆریستان، جێی مەترسین بۆ جیهان و دەبێ هاوکاری ناوەندە جیهانییە دینییەکان بکرێ بۆ لەناوبردنی بیروهزرییان.
نێچیرڤان بارزانی وتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان، شەڕی دژ بە تیرۆریزم بەهاوکاری کەسایەتییە مەزهەبییەکان بەردەوام دەکات.
بەسەرنجدان بەوەی کە خەڵکی کوردستان و پێشمەرگەکان چاوی هیوایان بڕیوەتە زانایانی دینی هەتاکوو بیروڕای توندڕەوانە بنبڕ بکەن، ئەو بیروهزرەی کوژرانی بەسەدان کەس و کۆچی هەزاران کەس بەرەو وڵاتانی ناوچەی لێکەوتووەتەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق وشداریی دا؛ ئێمە لەدووی هەڵایساندنی شەڕگەلی تایفی و مەزهەبیدا نین و کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە ئیسلام و مزگەوتەکان بۆ ئامانجی حیزبی یان برەوپێدانی بیروهزری توندڕەوانە، شیاو نییە.
ناوبراو جەختی کرد لەسەر پێویستی پاراستنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان هەموو ئەتن و تایفەکاندا.