لە شنگال 29ـهەمین گۆڕى به‌کۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه
گۆڕێکى به‌کۆمه‌ڵى کوردانى ئێزدى له شنگال دۆزرایه‌وه که ته‌رمى ژماره‌یه‌ک له پیاوانى تێدایه و بەمەش ژمارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئەو ناوچەیە گەیشتنە 29 گۆڕ.
مه‌حما خه‌لیل قائیمقامى شارۆکه‌ى شنگال به ماڵپەڕی "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له ڕۆژهه‌ڵاتى شارۆکه‌که گۆڕێکى به‌کۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن تیمه‌کانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانى شارى دهۆک،سه‌ر به وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دۆزرایه‌وه که تا ئێسته 20 ته‌رممان تێیدا دۆزیووته‌وه که سه‌رجه‌میان ئێزدین و له‌لایه‌ن چه‌کدارانى داعش به‌کۆمه‌ڵ کوژراون و به کۆمه‌ڵ نێژراون، هه‌مووشیان شوێنى فیشه‌ک به جه‌سته‌کانه‌وه دیاره.
ئاشکراشى ده‌کات، سه‌رجه‌م ئه‌و ته‌رمانه‌ى له‌م گۆڕه هێنراونه‌ته ده‌ره‌وه به‌ڕه‌گه‌ز پیاون، و گوتی: پشکنینى زیاتریش ده‌که‌ین، ڕه‌نگه ژماره‌که له‌مه زیاتر بێت، ئه‌م گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌ش له نزیگ گوندى "ئوم شهبابیکه"، ئه‌مه‌ش دووه‌مین گۆڕی به کۆمه‌ڵه له‌م گونده‌دا ده‌دۆزرێته‌وه و سەرجەم گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگالیش تا ئێستە گەیشتوونەتە 29 دانە کە سەرجەمیان بە دەستی داعش کوژراون.
به‌گوێره‌ى زانیاریى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراون، پێشبینى 41 گۆڕى به کۆمه‌ڵ ده‌کرێت له شنگال و ده‌وروبه‌رى، کاتێک که چه‌کدارانى داعش هێرشیان کرده سه‌ر ده‌ڤه‌ره‌که زۆربه‌ى زۆرى پیاوانى ئێزدییان به دیل گرت و کۆمه‌ڵکوژیان کردن و به‌شێکی زۆرى کچهکانیشییان بۆ مووسڵ و سووریا گواسته‌وه که تا ئێسته چاره‌نووسیان دیار نییه.