ئاسایشی هەولێر: بکوژی مەلا وشیار گیرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i266317-ئاسایشی_هەولێر_بکوژی_مەلا_وشیار_گیرا
ئەمڕۆ یەکشەم بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، دوای لێکۆڵینەوەی ورد تیمەکانی ئاسایش چەند سەرەداوێکیان دەست کەوت و بەیانی ئەمڕۆش توانرا بکوژی د.وشیار ئیسماعیل پێشنوێژ و وتاربێژی مزگەوی عومەر بندیان ده سگیر بکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2016 12:52 Asia/Tehran
  • ئاسایشی هەولێر: بکوژی مەلا وشیار گیرا

ئەمڕۆ یەکشەم بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، دوای لێکۆڵینەوەی ورد تیمەکانی ئاسایش چەند سەرەداوێکیان دەست کەوت و بەیانی ئەمڕۆش توانرا بکوژی د.وشیار ئیسماعیل پێشنوێژ و وتاربێژی مزگەوی عومەر بندیان ده سگیر بکرێت.

لە راگەیەنراوەکەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد و فرەوان لەسەر ڕووداوی شەهیدکردنی د.وشیار ئیسماعیل، تیمی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیان چەند سەرەداوێک بدۆزنەوە و لە ئەنجامی ئەمەشدا بەیانی ئەمڕۆ یەکشەم توانرا بکوژی سەرەکی و هاوکارەکەی بگیرێن.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، بکوژ و هاوکارەکەی لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لە پێناو ئاشکرابوونی ڕەهەندەکانی ئەو تاوانە، لێکۆڵینەوە بەردەوامە و گشت ڕێکارە یاساییەکان گیراونەتەبەر.

ئێوارەی رۆژی چوارشەم لەسەر پێنجشەمی هەفتەی ڕابردوو کەسانی نەناسراو لە ماڵەکەی خۆیدا بە دوو گولە مەلا وشیار ئیسماعیل وتاربێژی مزگەوتی عومەر بندیانیان لە شاری هەولێر تیرۆر کرد.