دۆزرانەوەی دوو گۆڕی بەکۆمەڵی ئێزدییەکان لە باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i266377-دۆزرانەوەی_دوو_گۆڕی_بەکۆمەڵی_ئێزدییەکان_لە_باکووری_عێراق
سەرچاوە عێراقیەکان باسی دۆزرانەوەی دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لە باکووری عێراقیان کرد کە هەژەدە تەرمی تیادا چاڵ کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2016 06:50 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی دوو گۆڕی بەکۆمەڵی ئێزدییەکان لە باکووری عێراق

سەرچاوە عێراقیەکان باسی دۆزرانەوەی دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لە باکووری عێراقیان کرد کە هەژەدە تەرمی تیادا چاڵ کراوە.

بە پێی نووسینی ڕۆژنامەی واوەناوچەیی قودسی عەرەبی،(مەحمی خەلیل) قایم قامی شەنگال ڕایگەیاند: دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لە ئاوایی (ام الشبابیک) لە ڕۆژئاوای شەنگال دۆزراوەتەوە کە لە هەر کامەیاندا نۆ تەرم چاڵ کراوە.

ئەم بەرپرسە عێراقییە ڕاشیگەیاندووە: بە دۆزرانەوەی ئەم دوو گۆڕە ژمارەی ئەو گۆڕانەی وا لە کاتی سەندنەوەی ئەم ناوچەیە هەتا ئێستا لە شەنگال دا دۆزراونەتەوە گەییشتوونەتە 29 گۆڕ.

بەقسەی ئەم بەرپرسە، لەم 29 گۆڕە بەکۆمەڵەدا لانیکەم 1600 تەرم چاڵ کرابوون.

داعش لە کاتی دەست گرتن بە سەر شاری شەنگال دا ژمارەیەکی زۆر لە ئێزدییەکانی ڕفاندن و یان کوشتنی.